ژمارەی دانیشتووانی تورکیا زیاد دەبێت و دانیشتووانی باکووری کوردستان کەم دەبێتەوە
به‌پێی دوایین ئاماری ده‌سته‌ی گشتیی ئاماره‌كانی توركیا، ژماره‌ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە له ساڵی 2020 به‌راورد به ساڵی پێشووتر 459 هه‌زار و 365 كه‌س زیادیكردووه، بەمەش کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان لە 83 ملیۆن و 154 هه‌زار و 997 كه‌سەوە بۆ 83 ملیۆن و 614 هه‌زار و 362 كه‌س بەرزبووەتەوە.
ژماره‌ی دانیشتووانی باكووری كوردستانیش له ساڵی 2020 به‌راورد به ساڵی پێشووتر 192 هەزار و 313 كه‌س کەمیکردووە و ژمارەی دانیشتووان لە باکووری کوردستان 18 ملیۆن و 984 هه‌زار و 810 كه‌سە، رێژه‌ی كوردیش له توركیا 22.7% پێكده‌هێنێت.
قه‌ره‌باڵغترین پارێزگاکانی باكووری كوردستان:
رووها: دوو ملیۆن و 115 هه‌زار و 256 كه‌س
دیلۆك: دوو ملیۆن و 101 هه‌زار و 157 كه‌س
ئامه‌د: یەک ملیۆن و 783 هه‌زار و 431 كه‌س
مه‌ره‌ش: یەک ملیۆن و 168 هه‌زار و 163 كه‌س
وان: یەک ملیۆن و 149 هه‌زار و 342 كه‌س
جگه له‌م پێنج پارێزگایە، ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگاكانی دیكه‌ی باكووری كوردستانیش له خوار یه‌ك ملیۆن كه‌سە؛ كه‌مترین ژماره‌ی دانیشتووانی باكووری كوردستان له پارێزگای دێرسم تۆماركراوه و ژماره‌یان 83 هه‌زار و 443 كه‌سن.
قه‌ره‌باڵغترین شاره‌كانی توركیا:
ئیسته‌نبووڵ گه‌وره‌ترین شاری توركیایه، 18.4%ی دانیشتووانی وڵاتەکە پێكده‌هێنێت و 15 ملیۆن و 462 هه‌زار و 452 كه‌سە
ئه‌نقه‌ره: پێنج ملیۆن و 663 هه‌زار و 322 كه‌س
ئیزمیر: چوار ملیۆن و 394 هه‌زار و 694 كه‌س
بورسا: سێ ملیۆن و 101 هه‌زار و 833 كه‌س
ئه‌نتاڵیا: دوو ملیۆن و 548 هه‌زار و 308 كه‌س
كۆنیا: دوو ملیۆن و 250 هه‌زار و 20 كه‌س
كه‌مترین ژماره‌ی دانیشتووانی توركیا له پارێزگای بایبورت تۆماركرا و ژماره‌ی دانیشتووانەکەی 81 هه‌زار و 910 كه‌سە.
رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتووان و جیاوازیی نێر و مێ:
ژماره‌ی نێر: 41 ملیۆن و 915 هه‌زار و 985 كه‌س
ژماره‌ی مێ: 41 ملیۆن و 698 هه‌زار و 377 كه‌س
رێژه‌ی نێر: 50.1%
رێژه‌ی مێ: 49.9%
رێژه‌ی گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی دانیشتووان له تورکیا لە ساڵی 2019 به رێژه‌ی 13.9% بووە، بەڵام له ساڵی 2020 رێژەکە بۆ ئاستی 5.5% دابەزیوە.
رێژه‌ی نیشته‌جێبووان له شار و شارۆچكه‌كاندا له ساڵی 2019 له ئاستی 92.8% بووه، له ساڵی 2020 بۆ ئاستی 93% زیادیكردووه. رێژه‌ی نیشته‌جێبووان له گوند و شارهدێیهكانیش لە ساڵی 2019 بە رێژەی 7.2% بووە، بەڵام لە ساڵی 2020 بۆ رێژەی 7% کەمیکردووە.
rudaw -
