حەسەن: پێویستە دادگای لاهای ئەو سزایانە هەڵوەشێنێتەوە کە بەسەر وڵاتەکەماندا سەپێندراوە لەلایەن ئەمەریكاوە.

حەسەن: پێویستە  دادگای لاهای ئەو سزایانە هەڵوەشێنێتەوە کە بەسەر وڵاتەکەماندا سەپێندراوە لەلایەن ئەمەریكاوە.
حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران رایگەیاند، بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی لاهای سەرکەوتنێکی گەورەی سیاسی بو بۆ ئێران.

بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی لاهای سەرکەوتنێکی گەورەی سیاسی بو بۆ ئێران لەبەرامبەر بەهێزترین دەسەڵاتی جیهاندا

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران رایگەیاند، پیرۆزبایی لەگەلانی ئێران دەکەم بەهۆی ئەو سەرکەوتنەی کە لەدادگای لاهای بەرامبەر ئەمریکا تۆماریان کرد، جەختیشیکردەوە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی لاهای سەرکەوتنێکی گەورەی سیاسی بو بۆ ئێران لەبەرامبەر بەهێزترین دەسەڵاتی جیهاندا.

ئەگەر ئەمریکا شکستبهێنێت لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی دادگای لاهای، ئەوە پێشێلکارییەکی دیکەی نێودەوڵەتی دەکات

رۆحانی راشیگەیاندوە، پێویستە بەبڕیاری دادگای لاهای ئەمریکا ئەو سزایانە هەڵوەشێنێتەوە کە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپاندوە، ئەگەر ئەمریکا شکستبهێنێت لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی دادگای لاهای، ئەوە پێشێلکارییەکی دیکەی نێودەوڵەتی دەکات.

دوێنێ دادگای لاهای نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوەیان بۆ سکاڵایەکی ئێران کردوە لەدژی سزا سەپێنراوەکانی لایەن ئیدارەی پێشوی ئەمریکاوە و دوا بڕیاری دادگاکەیان ئەوەیە کە ئێران سەرپشک دەکات لەبڕیاردان لەبارەی رێککەوتنەکەیان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکا.

ساڵی 2018، دوای کشانەوەی ئیدارەی ترەمپ لەرێککەوتنی 2015-ی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان، تاران لەدادگای نێودەوڵەتی لاهای سکاڵای لەدژی واشنتن تۆمارکرد و لەماوەی چەند رۆژی رابردوشدا دادگا کەیسەکەی لەبەرژوەندی ئێران یەکلاییکردەوە.







خەندان
Top