سێرگی لافرۆڤ : بەهۆی کەیسی ناڤالنییەوە رۆژئاوا توشی هیستریا بوە

سێرگی لافرۆڤ : بەهۆی کەیسی ناڤالنییەوە رۆژئاوا توشی هیستریا بوە
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بەهۆی کەیسی دەستگیرکردنی ئەلێکسی ناڤالنی، وڵاتانی رۆژئاوا "توشی هیستریا" بون.

سێرگی لافرۆڤ کاردانەوەی وڵاتانی رۆژئاوای بەرامبەر زیندانیکردنی ناڤالنی وەک " هستریا" لێکداوەتەوە و داوای لێکردون خۆیان لەکاروباری ناوخۆی روسیا بپارێزن

بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، سێرگی لافرۆڤ کاردانەوەی وڵاتانی رۆژئاوای بەرامبەر زیندانیکردنی ناڤالنی وەک " هستریا" لێکداوەتەوە و داوای لێکردون خۆیان لەکاروباری ناوخۆی روسیا بپارێزن.

نەک تەنها لەبابەتەکانی پەیوەندیدار بە ناڤالنی، لەهەمو بابەتەکانی دیکەی ناوخۆیی روسیادا، وڵاتانی رۆژئاوا قسەی لەسەر دەکەن و بابەتەکان لەمیدیاوە گەورە دەکەن

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەمۆسکۆ، لافرۆڤ راشیگەیاند، نەک تەنها لەبابەتەکانی پەیوەندیدار بە ناڤالنی، لەهەمو بابەتەکانی دیکەی ناوخۆیی روسیادا، وڵاتانی رۆژئاوا قسەی لەسەر دەکەن و بابەتەکان لەمیدیاوە گەورە دەکەن.

وتیشی، ئەوە لەخەڵک دەشارێدرێتەوە کە یاساکانی رۆژئاوا و ئەوروپا بۆ خۆپیشاندان، ناڕەزایەتی و گردبونەوەکان زۆر توندترە.




خەندان
Top