سعودیە کۆتوبەندەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەسەر هاووڵاتییان دەسەپێنێتەوە

سعودیە کۆتوبەندەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەسەر هاووڵاتییان دەسەپێنێتەوە


وەزارەتی ناوخۆی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا، کۆتوبەندەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەسەر هاووڵاتییان دەسەپێنێتەوە.

بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە کاتژمێر 10ـی شەوی پێنجشەممە 4-2-2021ـەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا سعودیەکان، هەموو جۆرە ئاهەنگ و کۆبوونەوەیەک بۆ ماوەی 30 رۆژ قەدەغەیە و دەکرێ ماوەکەش درێژ بکرێتەوە، هەموو جۆرە گردبوونەوەیەکی خەڵک، کە لە 20 کەس تێپەڕێ، بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەغەیە و دەکرێ ماوەکەش درێژ بکرێتەوە، هەموو جۆرە چالاکییەکی هونەری و چێژبەخش بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەغەیە و دەکرێ ماوەکەش درێژ بکرێتەوە.

هەروەها هەموو هۆڵەکانی سینەما و سەنتەرە هونەرییەکان بۆ ماوەی 10 رۆژ دادەخرێن و دەکرێ ماوەکەش درێژ بکرێتەوە، دەبێ چێشتخانە و چایخانەکان بۆ ماوەی 10 تەنیا لە دەرەوەی خواردنگە و چایخانە پێشوازیی لە میوانەکانیان بکەن، رێکخستنەوەی رێوڕەسمی نوێژکردن لەسەر مردوو بەپێی رێکارە تەندروستییەکان.






باسنيوز
Top