نرخی نه‌وت خۆی له 60 دۆلار نزیك ده‌كاته‌وه
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له گرێبه‌سته داهاتووه‌كانی خامی برێنت نرخی یه‌ك به‌رمیل به‌ڕێژه‌ی 2.4% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 58 دۆلار و 83 سه‌نت، كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا ئه‌مه به‌رزترین ئاسته كه تۆماركرابێت. هه‌وره‌ها گرێبه‌سته‌كانی خامی ئه‌مه‌ریكاش به رێژه‌ی 2.7% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 56 دۆلار و 21 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و له مانگی یه‌نایه‌ر/ كانوونی دووه‌می ساڵی 2020ـه‌وه بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌گاته ئه‌و ئاسته.
له‌وباره‌یه‌وه ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه كۆگاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ 475 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیون، كه له مانگی مارسی ساڵی رابردووه‌وه ئه‌مه نزمترین ئاسته، له‌كاتێكدا تێكڕای به‌كارخستنی پاڵێوگه‌كان به رێژه‌ی 0.6 خاڵی سه‌دی زیادیكردووه.
فیل فیلن، گه‌وره شرۆڤه‌كاری "برایس فیوچه‌رز گرووپ" له شیكاگۆ گوتی: "پاڵێوگه‌كان بهكارخراونهتهوه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه پاڵپشتی له كه‌رتی نه‌وت ده‌كات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
