وه‌زیری وزه‌ی لوبنان: عێراق سوته‌مه‌نی بۆ كاره‌بای لوبنان دابین ده‌كات
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لوبنان، مێشل عۆن،دا، ئه‌و وه‌زیره‌ی لوبنان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، گوتی: ئه‌نجامی ئه‌و دانووستانه‌ی من و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاسایشی لوبنان، لیوا عه‌باس ئیبراهیم له‌گه‌ڵ عێراق بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی كردمان ده‌رچوونی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی لێكهوتهوه، كه ره‌زامه‌ندی دا، (500) هه‌زار ته‌ن نه‌وتی خام وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م ره‌وانه‌ی لوبنان بكات.
گوتیشی: له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ عێراق باسمان له‌وه كرد، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبكرێت به هه‌نارده‌ی ئه‌و سوته‌مه‌نییه. وه‌زاره‌تی وزه ده‌ستیكردووه به ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و هاورده‌یه و نیو ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ر بڕێكی هاورده‌ی سووته‌مه‌نی ته‌رخانكردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌ڕێوبه‌ری نه‌وت، له رێی راگه‌یاندنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاشكرا، ئه‌و بڕه سووتهمهنیانهی پێویستن به خێرایی ده‌كڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه له لوبنان به‌كاربهێنرێت.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ندێك كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی پڕۆپۆزه‌ڵی خۆیان پێشكه‌ش كردووه و نیو ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر وه‌جبه‌یه‌كی شه‌حن، كه (35) هه‌زار ته‌ن نه‌وت له خۆ ده‌گرێت ته‌رخانكراوه.
ئاشكراشیكرد، لوبنان ئه‌م مانگه چوار شه‌حن ده‌كڕێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو ملیۆن دۆلار ته‌رخان كراوه. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بین، ئه‌وا ده‌كرێت پشت به رێگه‌ی دیكه ببه‌ستین بۆ زیادكردنی كێبڕكێی نێوان كۆمپانیاكان و كێ به كه‌مترین نرخ كاره‌كه‌ی كرد، پڕۆژه‌كه‌ی پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: حكومه‌تی عێراق له قۆناغی یه‌كه‌مدا بۆ ئه‌مساڵ (500) هه‌زار ته‌ن نه‌وتی خاومان ده‌داتێ و سووپاسگوزاریشه بۆ ئه‌وه. ئێمه داوای بڕێكی زۆرترمان كردووه، به‌ڵام بۆ قۆناغی یه‌كه‌م پێمان وایه شتێكی باشه.
ئه‌و وه‌زیره لوبنانییه، باسی له‌وه‌شكرد، كه لوبنان مه‌رجی خۆی هه‌یه و گوتی: هه‌ر وه‌ك ده‌زانن سووته‌مه‌نی عێراق ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی نییه، كه ئێمه له لوبنان پشتیان پێ ده‌به‌ستین بۆ هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی. به‌ڵام ئێمه ده‌توانین له عێراق بیگۆڕین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رێگه‌ی ته‌نده‌ری كه‌مكردنه‌وه‌وه یان هه‌ر كۆمپانیایه‌كی عێراقی بتوانێت ئه‌و سووتهمهنییهمان بۆ بگۆڕێته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌ی هاوڕێك له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی ئێمه ره‌وانه بكات، ئه‌وا به میكانیزمی پاره‌دانی دواتردا، لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، پاره‌كه‌ی ده‌ده‌ین.
ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی لوبنان، له كاتێكدایه، عێراق خۆی بۆ دابینكردنی كاره‌بای چه‌ند كاتژمێرێك له شه‌و و رۆژێكدا ناچاره وزه‌ی كاره‌با له ئێران بكڕێت.
هاوكات حكومه‌تی عێراق گه‌ڵاڵه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ دابینكردنی وزه بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان ره‌تكردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌وان سووته‌مه‌نی دابین بكه‌ن، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له ئاستی ئێستای زیاتر كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت و كاره‌بای به‌شێكی به‌رچاو له ناوچه‌كانی دانیشتوان له عێراق به تایبه‌تی له مووسڵ و كه‌ركووك دابین بكات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ پێشوازیكردن له‌و بیرۆكه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه نه‌نراوه.
سه‌رچاوه: الوكالة الوطنية للإعلام اللبنانية
k24 -
