ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا: دەبێ تورکیا دەستبەرداری مووشەكی بەرگریی S400 بێت
بۆ یەكەمجارە لە بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، پێوەندی بە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیاوە بكات، بەڵام پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە مایەی دڵخۆشی نەبوو بۆ توركیا.
كۆشكی سپی لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلۆفۆنییەوە ئاشكرای دەكات، جەیك سولیڤان داوای لە ئیبراهیم كاڵن كردووە، توركیا دەستبەرداری S400 ببێت، چونكە ئەم هەنگاوە زیان بە ناتۆ دەگەیەنێت و لاوازی دەكات.
باس لەوەش كراوە بایدن زۆر مەبەستییەتی پێوەندیی نێوان توركیا و ئەمریكا بەهێز بێت و كێشەكانیان چارەسەر بكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جەیك نیگەرانییەكانی بایدنی لەبارەی چەند تەوەرێك بە كاڵن گوتووە كە پێشتر بووتە هۆكاری ناكۆكیی نێوان ئەمریكا و توركیا.
میدیاكانی توركیا لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەوە ئاشكرایان کردوو كاڵن بە جەیك سۆلیڤانی گوتووە، توركیا دەستبەرداری S400 نابێت، بەڵام ئامادەیە ناتۆ بەهێز بكەن و پەیوەندیی توركیا و ئەمریكاش بەهێز بكەنەوە.
باسنيوز
