ئوسترالیا داوای ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووتکردنەوەی گەشتیارەکانی لە قەتەر دەکات

ئوسترالیا داوای ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووتکردنەوەی گەشتیارەکانی لە قەتەر دەکات
حکوومەتی ئوسترالیا داوا لە قەتەر دەکات، ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووتکردنەوەی گەشتیارە ئوسترالییەکان لە فڕۆکەخانەیەکی قەتەر، پێشکەش بکات.

لە مانگی 10ـی 2020، تەرمی منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە دەستشۆرێکی فڕۆکەخانەی حەمەد لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دۆزرایەوە و ئیدارەی فڕۆکەخانەکە 13 ژنە گەشتیاری ئوستراڵی لەناو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی قەتەر هێنایە خوارەوە.

ئیدارەی فڕۆکەخانەی حەمەد ژنە گەشتیارە ئوسترالییەکانی رووت کردبووەوە و دواتر پشکنینی پزیشکی بۆ کردن، بۆ ئەوەی بزاندرێ ئەو منداڵە فڕێدراوە هی کامیانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-2-2021، وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا رایگەیاندووە، بەردەوامن لە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی قەتەر لەبارەی رووداوی روتکردنەوەی گشتیارەکان.

وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا داواشی لە دەسەڵاتدارانی قەتەر کردووە، ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەیان پێبدەن.

دوای رووداوەکە، حکوومەتی قەتەر بە فەرمی داوای بووردنی لە ئوسترالیا کرد و بەڵێنی ئاگادارکردنەوەی حکوومەتی ئەو وڵاتەی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، دا.














باسنيوز


Top