سزادانی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری لێ ده‌كه‌وێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دادگه‌ی مۆسكۆ، سزای سێ ساڵ و نیو به‌ندكردنی بۆ ئه‌لێكسی ناڤالنی، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسی ده‌ركرد، ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زاییی سه‌رتاسه‌ریی ڕووسیای لێ كه‌وته‌وه.
دادگه‌ی مۆسكۆ، دوێنێ سێشه‌ممه، فه‌رمانی سزادانی ئه‌لێكسی ناڤالنی، سه‌ركرده‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی ڕووسیای به زیندانی كردنی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو دا، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی سه‌رتاسه‌ریی ڕووسیای لێ كه‌وته‌وه و ناڕه‌زاییه‌كانیش نزیكن له‌وه سه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان بكێشن.
ناڤالنی، یه‌كێكه له ركه‌به‌ره‌كانی فلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا، هۆی سكاڵاتۆماركردن له‌سه‌ریشی، بۆ گوته‌یه‌كی پێشتری ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كریملین (كۆشی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا)ـی به ژه‌هراویكردنی تۆمه‌تبار كردبوو.
ئه‌لێكسی ناڤالنیی ته‌مه‌ن 44 ساڵان، به كه‌سێكی هه‌ره چالاكی بواری دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی ده‌ناسرێ و ڕێكخراوه‌كه‌ی كه كار بۆ نه‌هێشتن و دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی ده‌كا، داوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ده‌موده‌ست له مۆسكۆ ده‌كا.
باسنيوز
