سعودیە دەروازەکانی بە رووی گەشتیارانی 20 وڵات دادەخات
وەزارەتی ناوخۆی شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەروازەکانی وڵاتەکەی بە رووی گەشتیارانی 20 وڵات دادەخات.
داخستنی دەروازەکانی سعودیە بە رووی گەشتیارای ئەو 20 وڵاتە، بۆ رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەی.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، کە لە کاتژمێر 9ـی شەوی چوارشەممە 3-2-2021ـەوە بۆ ماوەیەکی کاتی جێبەجێ دەکرێت، هاووڵاتییانی سعودیە لەو وڵاتانە، دیپلۆتکاران، کارمەندانی تەندروستی و خێزانەکانیان ناگرێتەوە.
بەپێی زانیاریی میدیا سعودییەکان، بڕیارەکە هەموو ئەو کەسانەش دەگرێتەوە، کە لەو 20 وڵاتە ناژین، بەڵام لە ماوەی 14 رۆژی رابردوودا پێیاندا تێپەڕیون.
وڵاتەکان بریتین لە ئیمارات، لوبنان، میسر، تورکیا، هیندستان، پاکستان، یابان، ئەندەنووسیا، ئەڵمانیا، سوید، سویسرا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئیرلەندا، پورتوگال، بەریتانیا، ئەرجەنتین، بەرازیل، باشووری ئەفریقیا و ئەمریکا دەگرێتەوە.
باسنيوز
