دوو ئەفسەری FBI کوژران و سیانیش برینداربوون؛ تەقەکەرەکەش کوژرا
نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا دەڵێت، تەقەکەرەکە لە شوقەیەکدا سەنگەری لە دژیان گرتبوو، هێرشی کراوەتە سەر و کوژراوە.
هاوکات ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە و ئەو نەخۆشخانەیەی کە بریندارەکانی بۆ گوێزراونەتەوە، ئامادەبوون.
پۆلیس داوای لە خەڵکی نزیک لە شوێنی رووداوەکە کردووە، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
rudaw -
