بایدن تیمێكی كاركردن درووستدەكات بۆ كۆكردنەوەی ئەندامانی ئەو خێزانانەی ترەمپ پەرتی كردوون
گوتیشی: پلانی تایبەتی بایدن سەبارەت بە كۆچبەران، خۆی لە "گریمانەی سەرەكی دەدۆزێتەوە، كە ناواخنی ئەوەیە، وڵاتەكەمان زیاتر ئارام و پێشدەكەوێت بەھەبوونی سیستەمێكی دادپەروەرانە و ئارام و رێكخراو، كە پێشوازی لە كۆچبەران و پەنابەران بكات و خێزانەكان بەیەكەوە بن و رێگا بە پەنابەرانی نوێ ھاتوو و ئەو كەسانەی چەند نەوەیەكە لێرەن بدات بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی تەواو بەشداری لە ئاوەدانكردنی وڵاتەكەمان بكەن .
ھەندێك لە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ روونیانكردەوە، ئەو تیمەی پێكدەھێنرێت، كاردەكات لە پێناو كۆكردنەوەی خێزانەكان بەڕێگای دەستنیشانكردنیان و ھەوڵدان بۆ كۆكردنەوەی تەواوی ئەو منداڵانەی لە خێزانەكانیان دابڕاون لە لایەن ئیدارەی "ترەمپ"ەوە.
بەرپرسان گوتیشیان: ئەوان ناتوانن دەستنیشانی ژمارەی ئەو منداڵانە بكەن، كە دەبێت بە خێزانەكانیان شاد ببنەوە، چونكە سیاسەتەكە وا جێبەجێ كراوە، بەبێ ئەوەی ئامرازێك ھەبێت بۆ بەدواداچوونی ئەو خێزانانەی پەرت بوونە.
سەرچاوە: “RT”
k24 -
