ژماره‌ی سه‌ردانیكردنی هاوڵاتیانی ئیسرائیل بۆ ئیمارات ئاشكرا دەکرێت
ئیتان نائیه، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی ئیسرائیل له ئه‌بوزه‌بی له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، له‌دوای مانگی (ئه‌یول/9)ی ساڵی رابردوه‌وه نزیكه‌ی 130.000 (سه‌د و سی هه‌زار) هاوڵاتی ئیسرائیلی سه‌ردانی ئیماراتیان كردوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت نزیكه‌ی 50.000 (په‌نجا هه‌زار) هاوڵاتی ئیسرائیلی له وه‌رزی زستاندا مانگانه سه‌ردانی ئیمارات بكه‌ن، هه‌ر كاتێكیش ڕێوشوێنه‌كانی په‌یوه‌ست به ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ردو وڵات‌دا ته‌واو بون، ئه‌گه‌ری هه‌یه گه‌شتیارانی نێوان هه‌ردو وڵات رو له‌زیادبون بكات.
پێگه‌ی جوگرافی ئیمارات ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل له رۆژئاوای ئاسیاوه
ئاماژەی بەوەشکرد، پێگه‌ی جوگرافی ئیمارات ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل له رۆژئاوای ئاسیاوه، ره‌نگه بتوانرێت ده‌روازه‌یه‌ك دروستبكرێت به‌ڕوی هه‌مو جیهاندا بكرێته‌وه.
سوده‌كانی ئیمارات و ئیسرائیل به‌ها بۆ هاوكاریه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات زیاد ده‌كات
وتیشی، "سوده‌كانی ئیمارات و ئیسرائیل به‌ها بۆ هاوكاریه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات زیاد ده‌كات، چونكه ئیسرائیل ڕێككه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا (ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا) هه‌یه، له‌كاتێكدا ئیمارات ده‌روازه‌یه بۆ بازاڕه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ئیتان نائیه باسی له‌وه‌شكرد، ئیسرائیل له‌ڕوی 29 (بیست و نۆ) بواره‌وه، هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیمارات دیاریكردوه، هاوكات له ئێستاوه له 8 (هه‌شت) ناوچه رێككه‌وتننامه‌ی دوقۆڵی واژۆ كراوه.
خەندان
