سەرۆکی نوێی میانمار بەهێزترین سەرکردەی جەماوەریی وڵاتەکەیەتی
فەرماندەی سوپای میانمار، کە خۆی وەک سەرۆکی وڵات ناساند، بەهێزترین سەرکردەی جەماوەریی وڵاتەکەیەتی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1-2-2021، سوپای میانمار کودەتایەکی سەربازی کرد و حکوومەتی وڵاتی هەڵوەشاندەوە و دواتر، مین ئونگ هلاینگ، فەرماندەی سوپا خۆی وەک سەرۆکی میانمار ناساند.
دوای کودەتاکە، سوپای میانمار باری نائاسایی بۆ ماوەی ساڵێک لە وڵاتەکەیدا راگەیاند.
فەرماندەی کودەتاچییەکانی میانمار، بە بەهێزترین سەرکردەی ئەو وڵاتە لە رووی جەماوەرییەوە، دادەنرێت.
فەریقی یەکەم مین ئونگ هلاینگ، کە لە ساڵی 1956 لەدایک بووە، له زانكۆی یهنگون یاسای خوێندووه، پاشان له ساڵی 1974 په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای سه‌ربازییه‌وه كردووه.
له ساڵی 2011 کرایە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی میانمار.
له ساڵی 2019ـەوە ئه‌مه‌ریكا بەهۆی دەست هەبوونی لە چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مینه‌كانی رۆهینگا، سزای به‌سه‌ر مین ئونگ هلاینگدا سه‌پاندووە.
باسنيوز
