روسیا ڤاکسینی کۆرۆنا رەوانەی ئەفغانستان دەکات

 روسیا ڤاکسینی کۆرۆنا رەوانەی ئەفغانستان دەکات
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، مۆسکۆ دەستیکردوە بەگفتوگۆکردن لەگەڵ ئەفغانستان بەمەبەستی توانای رەوانەکردنی ڤاکسینی "سپۆتنیک- ڤی" بۆ ئەو وڵاتە.

ئاژانسی تاس لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی روسیا بڵاویکردوەتەوە، ئەفغانستان گرنگی دەدات بە دەستەبەرکردنی ڤاکسینی "سپۆتنیک- ڤی" بەرهەمهێنراوی وڵاتەکەیی و لەئێستادا دامەزراوە داراییەکانی ئەو وڵاتە دەستیانکردوە بە گفتوگۆکردن بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارەکانی تایبەت بە کڕینی ڤاکسینەکە.

مۆسکۆ بەبەردەوامی هاوکاری تەندروستی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا رەوانەی ئەفغانستان کردوە

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردوە، تائێستا هەردولا لەبارەی ئەو ڤاکسینەکە نەگەیشتونەتە رێککەوتن، بەڵام لەماوەی ساڵی رابردودا مۆسکۆ بەبەردەوامی هاوکاری تەندروستی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا رەوانەی ئەفغانستان کردوە.

ساڵی رابردو روسیا بەرهەمهێنانی یەکەم ڤاکسینی لەجیهاندا راگەیاند

11ی مانگی ئابی ئەمساڵ، روسیا بەرهەمهێنانی یەکەم ڤاکسینی لەجیهاندا راگەیاند و بۆ بازاڕی دەرەوەش ناوی لێناوە (‘Sputnik V) کە Sputnik ناوی یەکەم مانگی دەستکردنی وڵاتەکەیەتی بۆ بۆشایی ئاسمان.

روسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی لە دەرەوەی رێککەوتنەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی بۆ یەکخستنی هەوڵە جیهانیەکان لە پەرەپێدانی پێکوتەی دژە کۆرۆنا، ڤاکسین بۆ ئەو ڤایرۆسە پەرەپێدەدات و لەلایەن پەیمانگای نیشتیمانی گامالێیای روسی بەرهەمهێنراوە.






خەندان
Top