وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: بۆ هەموو ئەگەرێک دژی ئێران ئامادەین

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: بۆ هەموو ئەگەرێک دژی ئێران ئامادەین


وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، سوپای وڵاتەکەی بۆ هەمو ئەگەرێک دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئامادەیە.

بینی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەگەر ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکی، کێشە بۆ جیهان و بە تایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل دروست دەکات.

بینی گانتس پێیوایە دەبێ بە بەشداریی وڵاتانی زلهێزی جیهان رێگا لە ئێران بگیرێ و رێگە نەدرێ ببێتە خاوەن چەکی ناوکی.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە ئاماژەکردن بەوەی ”ئیسرائیل وڵاتێکی بەههێزە“، رایگەیاندووە، بۆ هەموو ئەگەرێکی شەڕ دژی ئێران، ئامادەیە.

بینی گانتس جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئێران بەشێوەیەکی دوژمنکارییانە هەڵسوکەت لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دەکات و ئەگەر ببێتە خاوەن چەکی ناوکی، ئەوا وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو چەکە دەدەن.





باسنيوز
Top