لە ڕووسیا 485 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ یهكشەممە 31/1/2021، لە ڕووسیا 18 ھەزار و 359 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 850 ھەزار و 439 کەس.
ھەر لە ڕووسیا 485 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 73 ھەزار و 182 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا سێ ملیۆن و 300 ههزار و چوار کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
