خامنەیی لە یادی خومەینی کەرەنتین دەشکێنێت

خامنەیی لە یادی خومەینی کەرەنتین دەشکێنێت


رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئایەتوڵڵا روحوڵڵا خومەینی، کەرەنتین دەشکێنێت.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، وەک رێکارێکی خۆپارێزی لە پەتاکە، خۆی کەرەنتین کردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31-1-2021، عەلی خامنەیی کەرەنتینی شکاند و سەردانی مەزاری روحوڵڵا خومەینی کرد.

سەردانی خامنەیی بۆ مەزاری خومەینی هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی خومەینی، بەسەر سیستەمی شاهانە.




باسنيوز
Top