فەرەنسا هاتنی گەشتیار قەدەغە دەکات
بەهۆی زۆری رێژەی مردن بە کۆرۆنا و زیاد بوونی حاڵەتەکان، حکومەتی فەرەنسا بڕیاریداوە، جیا لە هاووڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا، گەشتی هەموو وڵاتانی دیکە بۆ خاکی وڵاتەکەی قەدەغە بکات.
ژان کاستێکس، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا لە تویتێکدا رایگەیاند، بازاڕە گەورەکان دادەخرێن و کارکردن لە ماڵەوە لە رێگای ئینتەرنێت زیاتر دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی لە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە داهاتوو بە چەند قۆناغێک بەردەوام دەبێت.
تاوەکو ئێستا سێ ملیۆن و 150 هەزار حاڵەتی کۆرۆنا لە فەرەنسا تۆمارکراوە؛ بەهۆیەوە 75 هەزار و 620 کەس گیانیان لەدەستداوە.
k24 -
