کاریگەریی نەرێنیی پێکوتەی دژەکۆرۆنا لەسەر شای ئوردن دەردەکەوێت
شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن رایگەیاندووە، بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان پێکوتەی دژە پەتای کۆرۆنای وەرگرتووە و هانی خەڵکیش دەدات پێکوتەکە وەربگرن.
شا عەبدوڵڵای دووەم هەروەها رایگەیاندووە، دوای وەرگرتنی پێکوتەکە، دوو رۆژ هەستی بە ماندووبوون و بە زەحمەت خەوتن کردووە، بەڵام سوودەکانی پێکوتەکە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی زۆرترن.
باسنيوز
