نەتەوە یەکگرتووەکان: 27 هەزار منداڵی کەمپەکانی سووریا مەترسیی بوون بە توندڕەویان هەیە
ڤلادیمێر فۆرۆنکۆڤ، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە منداڵەکانی چەکدارە داعشەکان، وەربگرنەوە.
ڤلادیمێر فۆرۆنکۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، 27 هەزار منداڵ لەو کەمپانە بەبێ هیچ چاودێرییەک دەسوڕێنەوە و مەترسیی وەرگرتنی بیری توندڕەوییان لەسەرە.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو منداڵانە بە رەگەز خەڵکی 60 وڵاتی جیهانن و لەو کەمپانە، لەگەڵ دایکیان دەژین.
باسنيوز
