لە ڕۆژئاوای تاران زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ درا

لە ڕۆژئاوای تاران زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ درا
لەمبارەوە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئێران بە میدیاکانیان ڕاگەیاندوە، ئەو دەنگی ئاگادارکردنەوەیە بەهۆی گرفتی لە سیستەمی بەگریی ئەمنیی فڕۆکەخانە لێ دراوە.

حەمیدڕەزا گوودەرزی، جێگری ئەمنیی پارێزگای تاران لەمبارەوە بە ماڵپەڕی (تەسنیم)ی ڕاگەیاندووە: "زەنگی ئاگادارکردنەوەی سوور بەهۆی گرفتی تەکنیکی لە سیستەمی بەرگریی ئەمنیی فڕۆکەخانە بووە کە لە دەوروبەری کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی (ئازمایش) لێ دراوە و پاش ١٥ خولەک کۆتایی پێهاتووە."

ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەهۆی باراینی زۆری باران و کۆبوونەوەی ئاو لە دەوروبەری بینایەک لە نزیک فڕۆکەخانە، سیستەمی بەرگریی ئەمنی کەوتووەتە کار و زەنگی ئاگاداکردنەوەی سووری لێ داوە و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و نیگەرانیی خەڵک، بەڵام پاش ١٥ خولەک کۆتایی پێهاتووە".

هاوکات ماڵپەڕی (فارس نیوز)یش لەمبارەوە بە پشتبەستن بە زانیاریی پێوەندییەکانی فڕۆکەخانەی (ئیمام خومەینی) بڵاوی کردووەتەوە کە فڕۆکەیەکی هێڵی تورکیش ئەیر بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە بە ناچاری ڕێڕەوی گۆڕیوە و نەیتوانیوە بنیشێتەوە.



باسنیوز
Top