بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی کۆسۆڤۆ و ئیسرائیل رێککەوتنەکە واژۆ بکەن

بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی کۆسۆڤۆ و ئیسرائیل رێککەوتنەکە واژۆ بکەن




وڵاتێکی ئیسلامی، دوای شەش وڵاتە عەرەبییەکە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە.



ئەمڕۆ شەممە 30-1-2021، وەزارەتی دەرەوەی کۆسۆڤۆ رایگەیاندووە، لە رۆژی 1-2-2021، وڵاتەکەی و ئیسرائیل رێککەوتننامەیەک بۆ دەستپێکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، واژۆ دەکەن.



بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی کۆسۆڤۆ و ئیسرائیل رێککەوتنەکە واژۆ بکەن، ئەمەش داننانی ئیسرائیلە بە دەوڵەتی کۆسۆڤۆ.



لە ساڵی 2020دا، وڵاتانی ئیمارات، بەحرێن، سودان و مەغریب پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و پێشتریش هەردوو وڵاتی ئوردن و میسر، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی کردبووەوە.



کۆسۆڤۆ وڵاتێکی بچووکە و کەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەورۆپا. ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار کەسە و زۆرینەیان مسوڵمانن. ئەو وڵاتە لە ساڵی 2008 سەربەخۆیی راگەیاند، بەڵام تا ئێستا هەموو وڵاتانی جیهان دانیانپێدا نەناوە.









باسنيوز
Top