هۆکاری ناردنی فڕۆکەی B-52 بۆ ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روندەکرێتەوە

 هۆکاری ناردنی فڕۆکەی B-52 بۆ ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روندەکرێتەوە
لەشکری ئەمەریکا بۆ یەکەم جار لەوەتای جۆ بایدن دەسەڵاتی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی گرتوەتەدەست، فڕۆکەی بۆمب‌هاوێژی جۆری B-52 بۆ سەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نارد، شارەزایانی سیاسەتی ئەمریکاش دەڵێن" ئەمەش وەک پەیامێکی هوشداری بۆ ئێران."

ئەمریکا فڕۆکەی بۆمب‌هاوێژی جۆری B-52 بۆ سەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نارد

فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا لەسەر تویتەرەکەی وێنەی فڕۆکەکەی بڵاوکردەوە کە ژمارەیەک فڕۆکەی F-15 ی عەرەبستانی سعودی یاوەریـیان دەکرد کاتێک بە ئاسمانی کەنداودا دەفڕی.

لەشکر لە ڕاگەیاندنێکدا نوسیویەتی ئەمە سێـیەم جارە لە ماوەی ئەمساڵدا بۆمب‌هاوێژی B-52 ی ڕەوانەی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت. فڕۆکەکە لە بنکەی هێزی ئاسمانی بارکاسدێڵ لە ویلایەتی لویزیانای ئەمەریکاوە هەستاوە و بەبێ وەستان بەردەوامبوە لە فڕیندا هەتا ئەرکەکەی تەواوبوە.

ئەمە دەیسەلمێنێت سوپای ئەمەریکا وابەستەیە بە ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها پـیشانی دەدات کە چەندە بە خێرایی دەتوانن هێز بنێرێت

دەشڵێت ئەمە دەیسەلمێنێت سوپای ئەمەریکا وابەستەیە بە ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها پـیشانی دەدات کە چەندە بە خێرایی دەتوانن هێز بنێرێت.

کاربەدەستێکی لەشکری ئەمەریکا ئەویش بە ڕۆژنامەی واڵستریت جۆرناڵی وتوە مەبەست لەم هەنگاوە پـیشاندانی ئامادەیی ئەمەریکایە لە بەرپەرچدانەوەی هەر کارێکی دوژمنکارانە لە ناوچەکە و هەروەها بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانانە.

ئەم فڕۆکەیە نزیکەی 50 مەتر درێژە و 8 بزوێنەری هەیە و دەتوانێت چەکی قورس هەڵبگرێت، لەوانە چەکی ئەتۆمی. هەروەها نوێترین تەکنەلۆجیای تێدایە بۆ لێدانی ئامانجەکان بە وردی.





خەندان
Top