زەریف بۆ هاوتا ئەمریکییەکەی: فشارەکانی ترەمپ بۆ سەر ئێران لەبیر مەکە

 زەریف بۆ هاوتا ئەمریکییەکەی: فشارەکانی ترەمپ بۆ سەر ئێران لەبیر مەکە
وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە ھاوتا ئەمه‌ریكاییەكەی دەكات، كە فشارەکانی ترەمپ بۆ سەر ئێران لەبیر نەكات.

فشارەکانی ترەمپ بۆ سەر ئێران لەبیر مەکەن

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا وەڵامی ئه‌نتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكای دایەوە و داوای لێكرد، وەک خۆی راستییەكان ھەڵسەنگێنێت.

ئەمه‌ریكا رێكەوتنی ئەتۆمی پێشێلكردوە و رێگەی ھاوردەكردنی دەرمان و خۆراكی لە ئێران گرتوە

زەریف وتی، ئەمه‌ریكا رێكەوتنی ئەتۆمی پێشێلكردوە و رێگەی ھاوردەكردنی دەرمان و خۆراكی لە ئێران گرتوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای لە بلینكن كرد، ئەوان ھەنگاوی یەكەم بھاوێژن و فشارەکانی ترەمپ بۆ سەر ئێرانیش لەبیر نەكەن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا پێشتر مەرجی بۆ ئێران ئەوە بو، پێش ئەوەی ئێران باس لەگەڕانەوەی ئەمەریكا بكات بۆ نێو رێككەوتنی ئەتۆمی با پابه‌ندبونەكانی خۆی بەوە رێككه‌وتنە ئەنجامبدات.



خەندان
Top