واشنتن داوا لە رووسیا، توركیا و ئیمارات دەكات كۆتایی بە دەستوەردانە سەربازییەكانیان لە لیبیا بێنن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەو دیپلۆماتكارە ئەمەریكاییە لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەبارەت بە لیبیا گوتی: "داوا لە ھەر ھەموو لایەن دەرەكییەكان لەوانەش رووسیا، توركیا و دەوڵەتی ئیمارات دەكەین رێز لە سەروەری لیبیا بگرن و دەستبەجێ كۆتایی بە تەواوی دەستوەردانە سەربازییەكانیان لە لیبیا بھێنن".
گوتیشی: "ھاوكات لەگەڵ رێككەوتنی ئاگربەست، كە لە ئۆكتۆبەر واژووكراوە، داوا لە توركیا و رووسیا دەكەین، دەستبەجێ ھێزەكانی خۆیان لەو وڵاتە بكشێننەوە ھەروەھا چەكدارە بەكرێگیراوە بیانییەكان و بریكارە سەربازییەكانیان بكشێننەوە، كە ھەردووكیان (رووسیا و توركیا) لە لیبیا چەكداریان كردوون و بڵاویان كردوونەتەوە و پارەیان پێدەدن".
رووسیا ھەموو ئەو تۆمەتانەی رەت كردبوویەوە لە بارەی ناردنی "چەكدارانی بەكرێگیراو" بۆ لیبیا. ئاماژەشیكرد، ئەو لایەنانەی ئەو تۆمەتانەی دەخەنە پاڵمان ھیچ بەڵگەیەكیان لەسەر ئەو مەسەلە پێشكەش نەكرووە.
سەرچاوە: فرانس پرێس
k24 -
