نەتەوە یەکگرتوەکان: وەرزی زستان مایەی نیگەرانیە بۆ 2.2 ملیۆن ئاوارەی سوریا
67،000 (شەست حەوت) هەزار کەس ناچاربون شوێنی مانەوەیان بگوازنەوە
نوسینگەی هەماهەنگی مرۆیی سەر بەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەراپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەشكردوە، مەترسی دروستبونی لافاو و وەرزی زستانی ئەمساڵ زۆرترین مەترسی لەسەر ئاوارەکانی سوریا دروستکردوە و لە ماوەی رابردودا کامپەکانی پەنابەران لە باشوری تەرتوس و کامپی هۆل لەباکوری سوریا زیانیان بەرکەوتوە، بەجۆرێک 67،000 (شەست حەوت) هەزار کەس ناچاربون شوێنی مانەوەیان بگوازنەوە.
لەماوەی 10 ساڵی رابردودا چەندین کێشە روبەڕوی هاوڵاتیانی سوریا بوەتەوە
ئەوەش هاتوە، لەماوەی 10 ساڵی رابردودا چەندین کێشە روبەڕوی هاوڵاتیانی سوریا بوەتەوە لەوانەش نەبونی کارەبا، قەیرانی دارایی، کێشەی تەندروستی و جۆری ژیانکردنی خەڵکی ئەو وڵاتە روبەڕوی ئاستەنگی گەورە بوەتەوە.
پێداویستی زستان بۆ 1،600،000 (ملیۆنێک و شەش سەد هەزار) ئاوارە دابینکراون
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی وەرزی زستاندا تیمەکانیان و رێکخراوەکان پێداویستی زستانیان بۆ 1،600،000 (ملیۆنێک و شەش سەد هەزار) ئاوارە دابینکردوە و 24،500،00 (بیست و چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار) بۆ دابینکردنی پێداویستی وەرزی زستانی ئاوارەکان دابینکراوە.
خەندان
