دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 101 ملیۆن و 493 هەزار و 328 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-1-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیک، کەنەدا، رۆمانیا، چیلی، بەلجیکا، پورتوگال، ئیسرائیل و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 71 ملیۆن و 566 هەزار و 395 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 185 هەزار و 811 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.






باسنيوز
Top