شاندێکی ئیسرائیل سەردانی ئەمریکا دەکات
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل مئیێر شبات، ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و جیک سالیوان لەو گفتوگۆیەدا پێکەوە دانوستانیان کردووە کە بەمزووانە لەبارەی پرسی ئێران، ناوچەکە و درێژەدان بە ڕەوتی ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی ئیسرائیل و لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، هەردوو وڵات پێکەوە دانوستان بکەن.
هەر لەمبارەوە (کەناڵی ١٢)ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە یۆسی کۆهن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مووساد) بڕیارە مانگی داهاتوو لەگەڵ شاندیکی باڵای ئیسرائیل سەردانی واشنتۆن بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمریکا لەبارەی چەندین پرس پێکەوە دیدار و گفتوگۆ بکەن.
بەپێی هەمان سەرچاوە لەو دیدارەدا بڕیارە سەرۆکی مووساد و شاندێکی باڵای هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) کۆ ببنەوە و بەپێی زانیارییەکان ئەو شاندەی ئیسرائیل چەند زانیارییەک لەبارەی پرسی ناوکیی ئێران دەداتە ئەمریکا.
باسنيوز
