بایدن بڕیارێک بۆ پێدانی ڤیزا بە گەشتیارانی وڵاتانی ئیسلامی واژۆ دەکات
سەرۆکی نوێی ئەمریکا ژمارەیەک بڕیار واژۆ دەکات، کە یەکێکیان لەبارەی پێدانی ڤیای وڵاتەکەیەتی بە گەشتیارانی وڵاتانی ئیسلامی.
جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە یەکەم رۆژی دەست بەکاربوونیدا، 15 بڕیاری واژۆ کردووە.
بەشێک لە بڕیارە واژۆکراوەکان:
- رەتکردنەوەی کشانەوەی ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی
- گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتننامەی پاریس، کە تایبەتە بە کەشوهەوای زەوی
- ناچارکردنی هەموو هاووڵاتییان بۆ بەستانی دەمامک بۆ ماوەی 100 رۆژ
- درێژکردنەوەی سڕکردنی دانەوەی قەرز لەلایەن قوتابیانەوە، کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا کارەکانیان نەماوە
- هەڵوەشاندنەوەی باری لەناکاو لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ مەکسیک
- هەڵوەشاندنەوەی پارەدارکردنی دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکەی و مەکسیک
- هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پێنەدانی ڤیزا بە گەشتیارانی ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامی، کە هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێک بوون لەو وڵاتانە
- هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی بەکرێدانی زەوی لوتکەی باکووی زەوی بۆ دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی
- هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێک دژی پەنابەران و منداڵەکانیان
- دیاریکردنی رۆژی بوونی خۆی بە سەرۆک، بە رۆژی یەکێتیی نیشتمانیی ئەمریکا
باسنيوز
