ته‌ندروستی جیهان: دووه‌م ساڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ساڵی رابردوو سه‌ختتر بێت
مایكڵ رایان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی فریاگوزاری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، "ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه دووه‌م ساڵی په‌تای كۆرۆنا له‌و ساته سه‌ختتر ده‌بێت كه له ساڵی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه رووبه‌ڕووی جیهان بووه‌وه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "به له‌به‌رچاوگرتنی داینامیكهكانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه".
رایان روونیكرده‌وه، "ئه‌م بۆچوونه په‌یوه‌ندی به بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌یه، كه زۆر خێراتر له نه‌وه‌ی یه‌كه‌م بڵاوده‌بێته‌وه"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "دۆخی په‌تاكه له وڵاتانی نیوه‌گۆی باكووری زه‌وی زۆر سه‌ختتر ده‌بێت".
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ماریا ڤان كیێرخۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی به‌رنامه‌ی فریاگوزاری له‌و رێكخراوه دووپاتیكرده‌وه، "دۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێك وڵات به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و باشبوونه‌وه بچێت، دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی جه‌ژنه‌كان داته‌پینێكی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
له مانگی شوباتی ساڵی 2020ـه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جیهان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی كه‌وره‌ی ته‌ندروستی بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری به‌تایبه‌ت گواستنه‌وه، گه‌شیاری و بواره‌كانی كاتبه‌سه‌ربردن، بۆرسه جیهانییه‌كان داڕووخانێكی گه‌وره‌یان به‌خۆیه‌وه بینی بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهانیش رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین زیان و داڕووخانی ئابووری بوونه‌وه.
تا ئێستا زیاتر له 90 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان تووشی ئه‌و په‌تایه بوونه و له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییشدا زۆرترین رێژه‌ی مردن له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا تۆماركراون و كێرڤی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش خێراتر بووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
