بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل له سوریا 16 كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل زیاتر له 18 (هه‌ژده) جار له ئاسمانی سوریا بۆردومانیكردوه، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی دێره‌زور تاوه‌كو سنوری سوریا و عێراق و نزیك ئه‌لبوكه‌مال.
ئیسرائیل له هێرشه‌كانیدا چه‌ند شوێنێكی كرده ئامانج كه میلیشیاكانی سوپای پاسدارانی ئێران و حیزبوڵای لوبنانی و فاتمیون بۆ مه‌شق و راهێنان به‌كاریان ده‌هێنا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیسرائیل له هێرشه‌كانیدا چه‌ند شوێنێكی كرده ئامانج كه میلیشیاكانی سوپای پاسدارانی ئێران و حیزبوڵای لوبنانی و فاتمیون وه‌ك ناوه‌ندی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ شه‌ڕڤانان به‌كاریانده‌هێنا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا "سانا" بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یان ڕۆژی چوارشه‌ممه له هێرشێكدا ئیسرائیل ناوچه‌كانی دێره‌زۆر و ئه‌لبوكه‌مالی كرده ئامانج.
خه‌ندان
