ترەمپ چی لەدەستدەدات ئەگەر ھەوڵەكانی لابردنی سەریانگرت؟

ترەمپ چی لەدەستدەدات ئەگەر ھەوڵەكانی لابردنی سەریانگرت؟
دوای بڵاوبوونەوەی تویتێك، كە خاوەنەكەی جەختیكردووەتەوە لەوەی ئەگەر ھەوڵەكانی لەسەركارلابردنی دۆناڵد ترەمپ سەریگرت، ئەوە لە رووی ماددیەوە زیانی پێدەكەوێت و ناتوانێت بۆ ساڵی 2024 خۆی كاندید بكاتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا، ئەم تویتە لە دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمەریكا مشتومڕی نایەوە.

كەناڵی تەلەڤزیۆنی "abc7" گوتی: یەكێك لە تویتەكانی رۆژی ھەینی رابردوو، پێشوازییەكی زۆر گەورەی لێكرا، كە خاوەنەكەی لە ناونیشانیدا دەڵێت: ئەوانەی پرسیار دەكەن، ئایە ئەم جارە كارەكەی شایستەی لابردنییەتی، ئەوە بەو واتایە دێت:

1- مووچەی خانەنشینیی لەدەستدەدات، 200 ھەزار دۆلار تا كۆتایی ژیانی.

2- لە جیاتی گەشت لەدەستدەدات و گوژمەكەی ساڵانەی یەك ملیۆن دۆلارە.

3- رێوشوێنەكانی خزمەتی نھێنی لەدەستدەدات بەدرێژایی ژیان.

4- توانای خۆ كاندیدكردن لە دەستدەدات بۆ ساڵی 2024.

ئەو تویتەی باس لە ئەو شتانەی ترەمپ
كەناڵە تەلەڤزیۆنە ئەمەریكاییەكە، ئاماژەییكردووە، ئەم تویتە لە زۆر رووەوە ورد نییە و لە بەرامبەردا گوتی: لە حاڵەتی سەرگرتنی ھەوڵەكانی لەكارلادانی سەرۆك، ترەمپ، "مووچەی خانەنشینیی دوای سەرۆكایەتی لەدەست نادات، مەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران پەسندی دادگایكردنی بكات و دواتریش، ئەنجوومەنی پیران دەنگ لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی بدات، رێوشوێنەكانی لابردنی، بەبێ لابردنی لە پۆستەكەی، ترەمپ بێ بەش ناكات لە ھیچ قازانجێك".

ھەروەھا پێگەكە رایگەیاندووە، یاسا دەڵێت: "ئەو سەرۆكانەی پاراستنی خزمەتگوزاری نھێنیان ھەیە بە درێژایی ژیان، لەجیاتی گەشت بە بەھای یەك ملیۆن دۆلار بۆیان دەستەبەر ناكرێت".

كەناڵەكە تەلەڤزیۆنەكە، روونیكردەوە، مەسەلەی مەزندەی بێبەشكردنی ترەمپ لە خزمەتی نھێنی بەدرێژایی ژیان، ئەگەر ئەنجوومەنی پیرانیش دەنگی لەسەر بدات و رێگری لە خۆ كاندیدكردنی بكات، بەتەواوی روون نییە.

گەیشتە ئەو ئەنجامەی، ئەگەر ئەنجوومەنی پیرانیش دەنگ بەلادانی ترەمپ بدەن، ئەوە نابێتە رێگری لەبەردەم خۆ كاندیدكردنی بۆ ھەڵبژاردنەكانی ساڵی 2024. گوتیشی: "بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی پیران رێگا لەخۆ كاندیدكردنی ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی داھاتوو بگرێت، دەبێت دەنگدانی دیكە لەسەر ئەم مەسەلەی بكات".
k24 -
Top