فڕۆکەیەکی ئەندەنووسیا تێک شکا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 9-1-2021، فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737ـی هێڵی ئاسمانیی (سەریۆیجایا ئێڕڵاینز)ی ئەندەنووسی لە فڕۆکەخانەی جاکارتای پایتەخت فڕی و دواتر پەیوەندیی بە کۆمپانیاکەیەوە نەما.
فڕۆکەکە بە زیاتر لە 50 گەشتیارەوە لە گەشتێکی ناوخۆیی لەنێوان جاکارتا و شاری بۆنتیاناک لە هەرێمی کالیمانتان بوو و تا ئیستا بە تەواوی چارەنووسی نازانرێ.
بەشێک لە میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن، کە چەند پارچەیەکی فڕۆکە لە باکووری جاکارتا دۆزراونەتەوە گومان دەکرێ پارچەی ئەو فڕۆکەیە بن.
باسنيوز
