حه‌سه‌ن نه‌سروڵا: چه‌كی ئه‌تۆمی ئەمریکا به‌ده‌ست شێتێكه‌وه‌یه
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان له وتارێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا لەبارەی روداوەکانی کۆتایی هەفتەی رابردو کە لایەنگرانی ترەمپ هێرشیانکردە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، رایگەیاند، "ئەوەی لە ئەمریکا رویدا پرسێکی مه‌ترسیدار و گەورە بو، کاردانەوەی زۆر خراپیشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ده‌بێت ئه‌و روداوانه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت".
هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا كارێكی مه‌ترسیداره و نابێت بچوک بکرێتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا كارێكی مه‌ترسیداره و "نابێت بچوک بکرێتەوە" چونكه ئه‌و وڵاته خاوه‌نی چه‌كی ئەتۆمیە و ناشكرێت ئه‌و چه‌كانه به‌ده‌ست شێتێكه‌وه بن.
ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك شه‌ودا به فه‌ره‌مانی تره‌مپ له ئه‌مریكا رویدا به‌راود به روداوه‌كانی چوار ساڵی رابردوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
نه‌سروڵا باسی لەوەشکرد، "ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك شه‌ودا به فه‌ره‌مانی تره‌مپ له ئه‌مریكا رویدا به‌راود به روداوه‌كانی چوار ساڵی رابردوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، هیچ نیە چونكه روداوه‌كانی سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن و چه‌ند وڵاتێكی تر كاره‌ساته".
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان له‌كۆتایی وته‌كانیدا وتی، "هیوادارم كۆتا رۆژه‌كانی تره‌مپ به ئاشتی تێپه‌ڕن".
خەندان
