کیم جۆنگ ئون: ئەمریکا دوژمنی یەکەمە

کیم جۆنگ ئون: ئەمریکا دوژمنی یەکەمە


سەرۆکی کۆریای باکوور رایدەگەیەنێت، ئەمریکا دوژمنی یەکەمی وڵاتەکەیەتی.

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە میانی کۆبوونەوەیەکی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداری کۆریای باکوور، کە خۆی سەرۆکایەتی دەکات، داوای لە ئەمریکا کردووە واز لە سیاسەتی دوژمنکارانە بهێنێت.

کیم جۆنگ ئون رایگەیاندووە، سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کۆریای باکوور بە گۆڕانی سەرۆکی ئەو وڵاتە ناگۆڕێت.

سەرۆکی کۆریای باکوور ئامۆژگاریی دەسەڵاتدارانی ئەمریکای کردووە، کە ئەگەر بیانەوێ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتان باشتر بکەن، دەبێ واز لە سیاسەتی دوژمنکارانە بهێنن.










باسنيوز
Top