تره‌مپ له مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن ئاماده نابێت
تره‌مپ، ئه‌وڕۆ هه‌ینی (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)، له تویتێكدا گوتی: "بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوایان كرد، له مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوون له رۆژی (20ی كانوونی دووه‌م) ئاماده نابم".
هاوکات ئاژانسی رۆیتەرز، لەزاری سەرچاوەیه‌كی ئاگادار، بڵاویكرده‌وه، لەکۆشکی سپی گفتوگۆ كراوه، لەبارەی جێهێشتنی تره‌مپ لە واشنتۆن، رۆژێك به‌ر له دەستبەکاربوونی سه‌رۆكی نوێ، کە بڕیارە لە (20ی مانگی کانوونی دووەم)دا ئەنجام بدرێت، چاوەڕوان دەکرێت، سەرۆکی ئێستا گەشتێك بۆ هاوینەهەواره‌كه‌ی خۆی له فلۆریدا بکات.
لە نێوان رەخنەی توند و ده‌نگۆی لابردنی لە دەسەڵات، ترامپ رۆژی دوای رووداوه‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆل، وتارێکی پێشکەشکرد، بە توندی ئیدانەی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر کۆنگرێسی کرد، کە بووە هۆی کوشتنی (5) کەس، بەلێنی دا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی ناوی بایدن بهێنێت، گوتی: "لە (20ی کانوونی دووەم) ئیدارەیەکی نوێ داده‌مەزرێت".
سه‌رچاوه: RT
k24 -
