بایدن: دوێنی تاریكترین رۆژ بوو لە مێژووی ئەمەریكا

بایدن: دوێنی تاریكترین رۆژ بوو لە مێژووی ئەمەریكا
جۆبایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکا رایگەیاند: دوێنێ تاریکترین رۆژ بوو لە مێژووی ئەمەریکادا.

بایدن لە یەکەم گوتاری خۆیددا دوای پشێویەکانی واشنتن گوتی: " بە تێروانینی خۆم، دوێنێ، یەکێک بوو لە تاریکترین رۆژەکان لە مێژووی گەلی ئەمریکادا. ھێرشێک بوو بۆ سەر دیموکراسی وڵاتەکەمان، کە پێشتر ھاوشێوەی نەبووە. ھێرش بوو بۆسەر قەڵای ئازادی و پایتەختی ئەمەریکا "

گوتیشی: ترەمپ ھێرشێکی ھەمەلایەنەی کردەسەر دامەزروەکان و دیموکراسی و ھێرشەکانی دوێنێ درێژکراوەی ھێرش و پەلامار و سووکایەتیەکانی پێشتری بوو بە گەل و دامەزراوەکانی ئەمریکا."
k24 -
Top