فۆكس نیوز: ئه‌مه‌ریكا دوو فڕۆكه‌ی بی52ی ره‌وانه‌ی كه‌نداو كردووه
كه‌ناڵه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه چواره‌م فڕۆكه‌ی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكایه له بنكه‌ی "نۆر‌ث داكوتا"ه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئێران له پشت به ئامانجكردنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی له به‌غدا، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه جمووجووڵێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه تێبینی كراوه و هه‌ندێك له شاره‌زایانیش بڕوایان وایه هێنانی چه‌كه ستراتیژییه‌كان و مۆڵدانیان له ناوچه‌ی كه‌نداو ئه‌گه‌ری گرژبوونی زیاتری ره‌وشه‌كه ده‌هێنێته ئاراوه.
k24 -
