بایدن هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێس ئاشکرادەکات

 بایدن هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێس ئاشکرادەکات
جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبەرامبەر هەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا کە کە دانیشتنی کۆتایی بەمەبەستی داننان بەسەرکەوتنەکانی ئەودا ئەنجامدەدرا بۆماوەی چەند کاتژمێرێک بێدەنگی هەڵبژارد، دواتر بەتویتێک هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ئاشکراکرد.

ئەوەی ئەمڕۆ رویدا لەبیرنەکراوە، روداوێکی بەئازارە و دەیسەلمێنێت کە دیموکراسی بەهێزنیە بەئاسانی بنەماکانی دەشکێنرێت

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بایدن رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ رویدا لەبیرنەکراوە، روداوێکی بەئازارە و دەیسەلمێنێت کە دیموکراسی بەهێزنیە بەئاسانی بنەماکانی دەشکێنرێت.

پێویستمان بەخەڵکی نیازپاک هەیە، پێویستمان بە سەرکردەگەلێک هەیە کە توانای لەسەرپێ وەستانیان هەبێت، نەوەک تەنه و بەهەر نرخێک بێت بەدوای دەسەڵات و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیاندا بگەڕێن

بایدن نوسیویشیەتی، بۆ ئەوەی دیموکراسی بپارێزین، پێویستمان بەخەڵکی نیازپاک هەیە، پێویستمان بە سەرکردەگەلێک هەیە کە توانای لەسەرپێ وەستانیان هەبێت، نەوەک تەنه و بەهەر نرخێک بێت بەدوای دەسەڵات و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیاندا بگەڕێن، دەبێت ئەو سەرکردانە بەدوای چاکەی گشتیدا بگەڕێن.

دوێنی لەکاتی دانیشتنەکانی کۆنگرێس بۆ داننان بەسەرکەوتنی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکادا دوای کۆبونەوە و گوێگرتن لەوتارێکی ترەمپ، لایەنگرانی هێرشیانکردە سەر بینای کۆنگرێس و بەهۆیەوە دانیشتنەکان راگیران، دواتر پۆلیس گیانلەدەستدانی چوار کەس و دەستگیرکردنی 52 کەسی دیکەی راگەیاند.








خەندان
Top