دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 87 ملیۆن و 690 هەزار و 3 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-1-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، پیرۆ، هۆڵەندا، ئەندەنووسیا، چیک، رۆمانیا، بەلجیکا، کەنەدا، چیلی و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 61 ملیۆن و 749 هەزار و 892 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 893 هەزار و 205 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.







باسنيوز
Top