ئەحمەدینەژاد: شەڕێکی وێرانکەر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە
مەحمود ئەحمەدینەژاد، سەرکۆماری پێشووی ئێران (2005-2013)، لە پەیامێکدا بۆ حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، پێشهات وهەڵوێستەکانی ئێستا ئاماژەن بە پلاندانان بۆ شەڕێکی وێرانکەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
مەحمود ئەحمەدینەژاد لە پەیامەکەیدا، بەپێویستی دەزانێ هەموو بەرپرسان رێ لە روودانی ئەو شەڕە بگرن و هەنگاوی بەپەلە و پێویست بنێنو داواشی لە حەسەن رۆحانی کردووە هەموو هەوڵێک بدا بۆ هەڵنەگیرسانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرکۆماری پێشووی ئێران پێیوایە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوپاسگوزاری ئەو بەرپرس و کەسایەتییانە دەبن، کە ناوچەکانیان لە شەڕ دوور دەخەنەوە.
باسنيوز
