هەڵوێستی تورکیا لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی قەتەر و سعودیە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی قەتەر و سعودیە، ئاشکرا کرد.
رۆژی سێشەممە 5-1-2020، ئەنجوومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی کۆ بووەوە و تێیدا ئاشتبوونەوەی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لەگەڵ قەتەر، راگەیەندرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6-1-2021، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تورکیا هیواخوازە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ قەتەر ببێتە هۆی ”چارەسەری تەواوەتیی ناکۆکییەکان“.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی.
دوای پچڕانی پەیوەندییەکانی سعودیە و قەتەر، پەیوەندییەکانی قەتەر و تورکیا بەهێزبوون، کە خاڵی هاوبەشیان بریتییە لە رەوتی ئیخوان موسلیمین.
رۆژی دووشەممە 4-1-2021 وەزیری دەرەوەی کوێت رایگەیاندبوو، کە قەتەر و سعودیە رێککەوتوون لەسەر دروستکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانیان بەڕووی یەکتر.
رۆژی 5-6-2017، بەهۆی بوونی پەیوەندیی قەتەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگیریکردنی رەوتی ئیخوان موسلیمین، هەر چوار وڵاتی سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرێن بڕیاریان دا هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بپچڕێنن.
باسنيوز
