سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: به بههای 12 ملیار دۆلار پڕۆپۆزهڵی پڕۆژە پێشکەش کراوە
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ساڵی ڕابردوو بایی دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان له هەرێمی کوردستان کراوە و 12ملیاریش پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە پێشکەش کراوه.
ئهمڕۆ چوارشهممه 6/1/2021، د.محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد : "لە ساڵی 2020ـدا بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار مۆڵەت بە 93 پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە".
محەمەد شوکری، ئەوەشی خستە ڕوو، لە ساڵی ڕابردوودا، جگە لەو 93 مۆڵەتە، پڕۆپۆزەڵی 500 پڕۆژە پێشکەش کراوە، کە سەرمایەکانیان 12 ملیار دۆلارە و هەوڵ دەدرێ لەمساڵدا کاریان لەسەر بکرێ.
جەختی کردەوە، پێداچوونەوە به پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونیشدا کراوە و هەوڵ دەدرێ کێشەکان چارەسەر بکرێن.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکراشی کرد، 107 کارگەی گەورەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمیان بۆ ناوخۆ و ناوەڕاست و باشووری عێراق هەیه.
باسنيوز
