رۆحانی مه‌رجی "ته‌وبه"كردن بۆ بایدن داده‌نێت
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئێران لەبارەی پەیوەندیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا رایگه‌یاند، ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبونه‌كانی به‌رامبه‌ر به رێكکه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی پابه‌ندیه‌كانی جێبه‌جێبكات، له‌حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر پابه‌ندی هیچ رێكه‌وتنێك نه‌بێت، ئه‌وا ناتوانرێت ئێران پابه‌ندی هیچ رێكه‌وتنێك بكرێت.
ئێران پێشوازی له جۆ بایدن ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی كه ناوبراو تۆبه بكات
سه‌باره‌ت به مه‌رجی وڵاته‌كه‌شی بۆ پشتیوانیكردن و پێشوازیكردن له هه‌ڵبژاردنی جۆبایدن به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆحانی وتی، "ئێران پێشوازی له جۆ بایدن ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی كه ناوبراو تۆبه بكات و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێگای یاسایی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نێوان هه‌ردو وڵات.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاند، پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ رێژه‌ی 20% به‌رزكردوه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێرانیش ئه‌مریكا رونیکردەوە، "هه‌وڵێكی رونه بۆ زیادكردنی هه‌ڵمه‌تی به‌رهه‌می ئه‌تۆمی، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكه كه به‌رده‌وام شكستده‌هێنێت".
خەندان
