کیم جۆن ئون دان بە شکستهێنانی پلانەکەی دەنێت

کیم جۆن ئون دان بە شکستهێنانی پلانەکەی دەنێت


سەرۆکی کۆریای باکوور دان بە شکستهێنانی پلانی پێنج ساڵەی ئابووریی وڵاتەکەی، دەنێت.

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە کۆنگرەی هەشتەمی پارتی کرێکارانی کۆریای باکوور، کە خۆی سەرۆکایەتی دەکات، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ”سەرکەوتنێکی موعجیزەئاسا“ی لە وەرگرتنی پێگەیەکی بەهێزی جیهانی، بەدەست هێناوە.

کیم جۆنگ ئون دانی بەوەدا ناوە، کە پلانی ستراتیجیی پێنج ساڵەی ئابووریی وڵاتەکەی لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی لە هەموو بوارەکاندا شکستی هێناوە و داوای کردووە کۆریای باکوور زیاتر پشت بەخۆی ببەستێت.

سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ساڵی 2016 دەستیان بە جێبەجێکردنی پلانێکی پێنج ساڵی بۆ بوژاندنەوەی ئابووریی کۆریای باکوور کرد و بڕیار بوو ساڵی 2020 ئامانجەکانی بێنە دی، ”بەڵام بە تەواوی شکستی هێنا“.







باسنیوز
Top