لە تورکیا دوو کەس لە هاووڵاتییەکی عێراقی بەناوی 'عودەی سەدام' دەدەن

لە تورکیا دوو کەس لە هاووڵاتییەکی عێراقی بەناوی 'عودەی سەدام' دەدەن
هاووڵاتییەکی عێراقی بەناوی ''عودەی سەدام ئەلسامەڕایی'' لە شەقامێکی ناوەندی پارێزگای سامسوونی تورکیا، لەلایەن دوو هاووڵاتیی تورکیاوە هێرشی کرایەسەر. ئەو دوو کەسە ویستوویانە پارە لە هاووڵاتییە عێراقییەکە بسەنن و بە بارمتە گرتوویانە، بەڵام عودەی هیچی پێنەداون، ئەوانیش لێیانداوە و بە زۆر جزدانی پارەکەیان لێ بردووە و رایانکردووە.

عودەی کە چەند شوێنێکی جەستەی برینداربووە، هەواڵی بە پۆلیس داوە و وەسفی ئەو دوو کەسەی بۆ کردوون کە لێیانداوە و جزدانیان لێبردووە؛ پۆلیس سکاڵاکەی وەرگرتووە و دواتر عودەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و خراوەتە ژێر چاودێریی پزیشکی.

تیمەکانی ئاسایش لەڕێگەی کامێرای چاودێری و زانیاریی وردەوە بەدواداچوونیان بۆ ئەو دوو کەسە کرد و دوای چەند کاژێرێک دەستگیریان کردن.

بە گوتەی بەرپرسانی ئاسایشی سامسوون (ف. د) 9 تاوان و (ب. د) 13 تاوانیان لەسەر بووە و لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە. هەردووکیان گواستراونەتەوە بارەگای ئاسایش و دوای لێپرسینەوە رەوانەی دادگای سامسوون کراون.
rudaw -
Top