ئێران بەرھەمھێنانی یەكەم بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەڕێژەی لەسەدا 20 راگەیاند

ئێران بەرھەمھێنانی یەكەم بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەڕێژەی لەسەدا 20 راگەیاند
گوتەبێژ بەناوی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی، بەھرۆز كەمالوەندی رایگەیاند، یەكەم بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراو بە رێژه‌ی 20% بەرھەمھێنرا لە كۆمەڵگەی فۆردۆی ئەتۆمی.

لە لێدوانێكدا بۆ تەلەڤزیۆنی ئێرانی، كەمالوەندی گوتی: "توانیمان یۆرانیۆمی پیتێندراو بەڕێژەی 20% لە دوو ئامێری سەنتەرفیۆچدا بەدەست بێنین.

گوتیشی: "لە حاڵەتی ئاساییدا، كارەكە 24 كاتژمێری دەوێت، بەڵام بەھۆی رێگا نوێیەكانەوە، كە تەكنیكارانی ئێرانی ئەنجامیاندا، توانیمان پیتاندن بەرز بكەینەوە بۆ 20% لە ماوه‌ی تەنیا 12 كاتژمێردا".

حكومەتی ئێران، ئەمڕۆ رایگەیاندبوو، دەستیكردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% لە دامه‌زراوه‌ی فۆردۆی ئەتۆمی.

سەرچاوە: RT
k24 -
Top