محه‌مه‌د جواد زه‌ریف: ئەنجامنەدانی پیتاندنی یۆرانیۆم پەیوەستە بە پابەندبوونی هەموو لایه‌نه‌كان بە رێککەوتنی ئه‌تۆمی

محه‌مه‌د جواد زه‌ریف: ئەنجامنەدانی پیتاندنی یۆرانیۆم پەیوەستە بە پابەندبوونی هەموو لایه‌نه‌كان بە رێککەوتنی ئه‌تۆمی
محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ تویتێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (4ی كانوونی دووه‌م/ جانیوه‌ری 2021) رایگه‌یاند، وڵاتەکەی بە رێژەی (20%) پیتاندنی یۆرانیۆمی دەست پێکردەوە، ده‌كرێت له‌و هه‌نگاوه‌ پاشه‌گه‌زببینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندی رێککەوتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ بن.

زه‌ریف له‌ توویته‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "هه‌ر وه‌ك په‌رله‌مانه‌كه‌مان رایسپاردووین، پیتاندنی یۆرانۆممان له‌ رێژه‌ی (20%) ده‌ستپێكرده‌وه‌، به‌ فه‌رمی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ی كرد، "هه‌نگاوه‌كانمان به‌ ته‌واوه‌تی به‌ پێی به‌ندی (36)ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ، وڵاتی به‌شدار له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ پابه‌ندی نه‌بوون‌".

زه‌ریف روونیكرده‌وه‌، "ناكرێت ئێران له‌ هه‌نگاوه‌كانی پاشه‌گه‌زببێته‌وه‌‌، كاتێك هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بوون".

سه‌رچاوه‌: RT
k24 -
Top