ناتنیاھۆ: ئیسرائیل رێگا بە ئێران نادات چەكی ئەتۆمی درووست بكات

ناتنیاھۆ: ئیسرائیل رێگا بە ئێران نادات چەكی ئەتۆمی درووست بكات
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتنیاھۆ، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی ئێران بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% ئامانج لێی پێشخستنی چەكچ ئەتۆمییە و ئیسرائیل رێگا بە تاران نادات درووستیبكات.

ناتنیاھۆ لە راگەیاندراوێكیدا گوتی: بڕیاری ئێران بۆ پیتاندنی ئەتۆمی ھیچ راڤایەكی نییە جگە لەوەی تاران ھەوڵدەدات "بەردەوام بێت لە جێبەجێكردنی نیازەكەی لە پێشخستنی بەرنامە ئەتۆمییە سەربازییەكەی خۆیدا".

گوتیشی: "ئیسرائیل رێگا بە ئێران نادات چەكی ئەتۆمی بەرھەم بھێنێت".

حكومەتی ئێران، ئەمڕۆ رایگەیاند، وڵاتەكەیان دەستیكردەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% لە كۆمەڵگای فۆردۆ ئەتۆمی".

گوتەبێژی حكومەتی ئێرانی، عەلی رەبیعی ئاماژەیكرد، بەوەی سەرۆكی ئێران، حەسن رۆحانی، فەرمانی داوە بە دەستپێكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20%. جەختیشیكردەوە لەوەی "رێكخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەستی بە رێوشوێنە سەرتاییەكان كردووە بە ناردنی غاز بۆ ئامێرەكانی سەنتەر فیۆچ و ئەمڕۆ یەكەم بڕ لە غازی UF6 لە میانی چەند كاتژمێری داھاتوودا دەستەبەر دەكات".

رەبیعی گوتی: ئاژانسی نێودەوڵەتیمان ئاگاداركردووەتەوە لە دەستپێكردن بە بەرزكردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، بەپێی رێككەوتنی دڵنیاییكەرەوەكان".

سەرچاوە: رۆیترز
k24 -
Top